ڕێبه‌رێـكی باڵای شیعه‌كان ده‌ڵێت عه‌ره‌به سونیـیه‌كان ده‌توانن له حكومه‌تـێـكی
یه‌كـگرتووی نیشتمانی نوێ‌دا به‌شداری بكه‌ن، به مه‌رجـێك په‌سه‌ندی یارمه‌تی دان بكه‌ن له شه‌ڕی یاخیـبووه‌كان.
حوسه‌ین شه‌هرستانی جـێـگری گوته‌بێژی په‌رله‌مانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی عیراق، به شێوه‌یه‌كی گشتی له قسه‌كانیدا ده‌یگوت، پارته عه‌ره‌به سونیـیه‌كان ده‌بێت كارێـكی زیاتر له سه‌رزه‌نشتی تیرۆر بكه‌ن، ده‌ڵێت ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی چالاكانه دژ به یاخیـبووه‌كان شه‌ڕ بكه‌ن له‌و ناوچا‌نه‌دا كه بنكه‌ی یاخـیبووه سونیـیه‌كانی تێدایه.
شه‌هرستانی هه‌روه‌ها گوتـێـتی، هاوبه‌ندیه‌كه‌ی( هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عیراقی) خۆشحاڵ ده‌بێت له پـیاداچوونه‌وه به سه‌ر ده‌ستوری عیراقدا، كه داخوازیه‌كی سه‌ره‌كی سـونیـیه‌كانه. هاوبه‌ندی شیعه‌كان 128 له كۆی 275 نشتینگه له ناو په‌رله‌مانه نوێ‌یـه‌كه‌ی عیراق مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نین كه بتوانن خۆیان به ته‌نیا فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن.
ڕێبه‌رانی عه‌ره‌به سونـیـیه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه گوتویانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌كه‌ونه گوتووێژكردن بۆ دروست كردنی هاوبه‌ندیـیه‌ك له‌گه‌ڵ شیعه و كورده‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه سونـیـیه‌كان گوتویانه سكاڵا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆمسیۆنێـكی دادگایی، تیایدا ڕه‌خنه ده‌گرن له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی ڕابوردوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق.