Accessibility links

حكومه‌تی كوێت ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له میر بۆ سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كات


ڕۆژی شه‌ممه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوێت به‌ خه‌مێـكی زۆره‌وه‌ غه‌مباری خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ باری ته‌ندروستی میر سه‌عه‌د عه‌بدوڵا ئالسوباح، گوتیان ئه‌نجومه‌ن‌ ده‌توانێت هه‌نگاوه‌ ده‌ستوریـیه‌كانی بنێت له‌ سه‌ر بناغه‌یه‌كی یاسـایـی كه‌ ڕێـگه‌ ده‌دات به‌ په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات له‌ میر بكـێشــێـته‌وه‌ به‌هۆی ناله‌باری ته‌ندروستیـیه‌وه‌.

شێخ سه‌عه‌د، ئێسـتا له‌ ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی ته‌مه‌نێـتی، یه‌كشه‌ممه‌ی پـێشـو ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت له‌ دوای كۆچكردنی شێخ جابر ئه‌حمه‌د ئالسوباح.

شێخ جابر ناساغ بوو له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ تووشی‌ به‌ربوونی خوێنی مێشك بوو له‌ ساڵی 2001، سه‌رۆك وه‌زیر شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح‌ یش به‌كرداری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوێتی ده‌كرد.

XS
SM
MD
LG