پسـپۆرانی ده‌ریاوانی توانیان ئه‌و نه‌هه‌نگه‌ی كه خۆی كردبووه ڕوباری تایمزی له‌نده‌ن
به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ناو بهلهمێـك به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو ده‌ریا.
ئه‌و نه‌هه‌نگه له جۆری باتـڵنۆزدی باكور (northern bottle-nosed) بووه، نزیكه‌ی 6 مه‌تر درێژه، ڕۆژی هه‌ینی له ڕوباری تایمزی له‌نده‌ندا ده‌ركه‌وت وتا درێژایی شه‌و له كه‌ناری ڕوباری تایمز نزیك به پـردی ئه‌ڵبه‌رت گیری خواردبوو.
ئه‌م نه‌هه‌نگه له‌و جۆرانه‌یه كه زۆر له قوڵیدا له ناو ده‌ریادا ده‌ژین و شوێنیشی جه‌مسه‌ری باكور و ئۆقیانوسی باكوره، وه به زۆر زیره‌ك و سه‌ربزێو ده‌ناسرێت.
دانیشتوانی له‌نده‌ن كۆبووبوونه‌وه بۆ سه‌یركردنی هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردنی نه‌هه‌نگه‌كه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له دوای ساڵی 1913 نهههنگێـك له‌و نزیكانه ببینرێت.