حكومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت پاره و داراییه‌كانی خۆی له نێو بانكه ئه‌روپاییه‌كاندا ده‌گوێزێته‌وه بۆ پاراستنیان له كاتی سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ریدا.
ئه‌م هه‌واڵه كه له زاری به‌ڕێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێرانی ئیبراهیم شاریبانی وه‌رگیراوه ده‌ڵێت تاران ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی بۆ جێگایه‌كی تر كردووه به‌ڵام ناڵێت كه ئه‌و جێگایه كوێیه.
هاوكات، لێپرسراوێكی باڵای ووزه‌ی ڕووسی ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ووتوێژكردنی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كه‌ی مۆسكۆ كه تیایدا ڕێگه به ئێران ده‌دات پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له نێو خاكی ڕوسیادا ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی ڕووسی سێرگی كرینكۆ ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ڤلادمیر پوتن كه له ڕێگه‌ی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌خشكرا ڕایگه‌یاند و هه‌روه‌ها كرینكۆ ده‌شڵێت وا بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا لێپرسراوانی ئێرانی بۆ ووتوێژكردن له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردانی مۆسكۆ بكه‌ن.
پێشنیاری پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌كارهێنانی له لایه‌ن دامه‌زراوه ناوه‌كیه ئێرانیه‌كانه‌وه، به مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌یه كه ڕه‌نگه ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم له ناو خاكی خۆیدا له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاری بهێنێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له پێشنیاره‌كه‌ی ڕووسیا ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ی كه پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران دووچاری بۆته‌وه. هاوكات ئه‌مریكاس ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه هه‌وڵی به‌رهه‌مێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات و تارانیش پێداده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیازه ناوه‌كیه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیه.