Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ده‌زگای زانیاری ووڵاته‌كه‌یان یارمه‌تی كرداره‌ له‌شكرییه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق نه‌داوه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی عێراقی كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌زگاكانی میدیا ئه‌نجام نه‌دات كه ڕایانگه‌یاندبوو كارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری ووڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئه‌مریكا له عێراق زانیارییان داوه‌.

فرانك-واڵته‌ر شتانمایه‌ر كه له‌و كاته‌دا چالاكیه‌كانی ئاژانسه‌كانی زانیاری ئه‌ڵمانی كردووه‌، ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و گوتی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی زانیاری ئه‌ڵمانی له عێراق هیج جۆره‌ پشتگیرییه‌كی به‌ هه‌وڵه‌كانی شه‌ڕی ئه‌مریكا له عێراق نه‌به‌خشیوه‌. حكومه‌تی ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیش گێرهارد شرۆیده‌ر دژایه‌تی داگیركردنه‌كه‌ی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكای له عێراق كرد.

له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ده‌زگاكانی میدیا ڕایانگه‌یاند كه‌وا ده‌زگای زانیاری ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ پیلاندانه‌رانی له‌شكری ئه‌مریكی داوه كه له هێرشێكی ئاسمانی ساڵی 2003 دا به‌كاریانهێناوه‌ كاتێك هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حوسه‌ین یان داوه‌ و له‌ ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا 12 كه‌سی سیڤیڵی كوژرا.

به‌ڕێز شتانمایه‌ر گوتی ئه‌و داوا ڕه‌سمیه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ پێشنیار كراوه‌، هه‌وڵێكی سیاسیه‌ بۆ گومانكردن له هه‌ڵوێستی دژ به‌ جه‌نگی ئه‌ڵمانیا.

‌‌

XS
SM
MD
LG