وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه 1000 سه‌رباز له عیراق ده‌كشێنێته‌وه، هێزه‌كانی دیكه‌ش له كۆتایی ساڵدا.
ئه‌نتۆنیۆ مارتینۆ وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، به كۆمسیۆنێكی په‌رله‌مانی ئیتاڵی ڕاگه‌یاند كه به پێی خشته‌یه‌كی كاتی ئه‌و 2600 سه‌ربازه ئیتاڵیـیه‌ی كه له باشوری عیراقدا هه‌ن ده‌كشێنێته‌وه، وه به‌ر پرسیارێتی ده‌داته ده‌ست هێزه عیراقیـیه‌كان. گوتیشی بوونی ئیتاڵیا له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیتاڵیا سلڤیۆ برلسكۆنی، هاوپه‌یمانی به هێزی ئه‌مریكا، 3000 سه‌ربازی پاراستنی ئاشتی ناردبوو بۆ عیراق له دوای ڕوخاندنی سه‌دام حوسه‌ین له ساڵی 2003 ، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرایه سه‌ر هێز و مه‌ده‌نیـیه ئیتاڵیـیه‌كان وای كرد له ئیتاڵیادا ده‌نگ به‌رز بێته‌وه بۆ كشانه‌وه‌یان.