سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئێران مافی خۆیه‌تی ببێته خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی ئاشتیخوازانه، وه ده‌ڵێت ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه ڕه‌خنه له هه‌وڵه ناوه‌كییه‌كانی تاران ده‌گرن ده‌بێت یه‌كه‌م جار به‌ره‌نگاری جبه‌خانه گومان لێكراوه ناوه‌كییه‌كه‌ی ئیسرائیل ببنه‌وه.
ڕۆژی پـێـنج شه‌ممه دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی سوری گوتی، ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ره‌نگاری به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ن هیچ هۆیه‌كی قایلكه‌ریان نیه بۆ ئه‌و دژایه‌تیـیه.
ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی بۆ دیمه‌شق له‌و كاته‌دا دێت كه هه‌ردوو وڵاته‌كه ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان.
وڵاته یه‌كـگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكه‌ن له سه‌ر چالاكیـیه گومان لێـكراوه‌كانی. بڕیاریش وایه له 2 شوباتدا ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی گوێ له لێدوانی ڕۆژئاوایـیه‌كان بگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر دیمه‌شق هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ لێـكۆڵیـنه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به كوشتنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشوی لوبنان ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری.