هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له شاری ته‌لئه‌بیبی ئیسرائیل له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 16 که‌س بریندار بووه و هێرشبه‌ره‌که خۆی گیانی له ده‌ستداوه.
گروپی چه‌کداری جیهادی ئیسلامیش به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ڕوودان ئه‌و هێرشه نیشانداوه.
ئاماده‌بوانی ڕووداوه‌که ده‌ڵێن پیاوێک که جه‌نتایه‌کی له شاندا بووه له ناو چێشتخانه‌یه‌کی نزیک بنکه‌ی کۆنی پاسی شاره‌که‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه که یه‌کێکه له ناوچه هه‌ره قه‌ره‌باڵعه‌کانی شاره‌که.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه، یه‌که‌م ته‌قینه‌وه بوو که له دوای نه‌خۆش که‌وتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریه‌ڵ شارۆنه‌وه ڕوویدابێت. هه‌روه‌ها له هه‌فته‌یه‌ک پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی فه‌له‌ستین دێت.
ڕێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کانیش، مه‌حمود عه‌باس ، ئه‌م ڕووداوه‌ی مه‌حکوم کردووه و ده‌ڵیت مه‌به‌ستیان تێکدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانه.
مارک رێگه‌ڤ قسه‌که‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلش گوتویه‌تی ده‌بێت فه‌له‌ستینیه‌کان کاری زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌کدارانی هه‌رێمه‌که بکه‌ن.
هاوکات، له واشنتۆنی پایته‌خت، قسه‌که‌ری کۆشکی سپی سکات مه‌کڵه‌یڵان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان کردووه چی له توانایاندایه بۆ بێ چه‌کردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیرۆرستان بیکه‌ن.