کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن 22 که‌س بونه‌ته قوربانی دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه له ناوه‌ندی به‌غدا و 25 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ردوو هێرشه‌که له پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نزیک قاوه‌خانه‌یه‌ک ڕوویداوه.
هاوکات، گروپه موسوڵمانه‌کان و خێزانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی فڕێنراو به‌رده‌وامن له داواکانیان بۆ ئازادکردنی جڵ کارۆل.
ئاژانسی رۆیته‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا قسه‌که‌رێکی پنتاگۆن گوتویه‌تی کاربه‌ده‌ستان پێشبینی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خانمه ڕۆژنامه‌وانی فڕێنراو له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ناکه‌ن.