وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی له دژی سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری و سیخوڕی له‌شکری سوریا وه‌رگرتووه. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش به پێی فه‌رمانی سه‌رۆکایه‌تی ئابڵوقه‌ی دارایی عاسف شه‌وکه‌تی داوه.
ئه‌مه‌ش دوا نیشانه‌کانی ناڕه‌زایی ئه‌مریکایه به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی سوریا.
سه‌رۆک بوش له ساڵی 2004 دا ڕێگه‌ی به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا دا ده‌ست به سه‌ر پاره و سه‌رمایه‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سته سورییانه‌دا بگرێت که پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌که‌ن یاخود ده‌ست ده‌خه‌نه ناو کاروباری ناوخۆی لوبنانه‌وه.
قسه‌که‌ری کۆشکی سپی، سکات مه‌کڵه‌یڵان ده‌ڵێت ناوی عاسف شه‌وکه‌ت بۆ لیستی ئه‌و که‌سانه زیادکراوه که ئابڵوقه‌ی داراییان به‌سه‌ردا ده‌درێت.
به‌ڕێز مه‌کڵه‌یڵان ده‌ڵێت " به‌ڕێز شه‌وکه‌ت وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری له‌شکری سوریا به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له پشتگیری سوریا بۆ تیرۆریزم هه‌بووه و له‌وانه یاخیبوانی عێراق. هه‌روه‌ها له نائارامی لوبنان و ده‌ست تێوه‌ردانی سوریا له‌و ووڵاته‌دا ده‌ستی هه‌یه."
جێی باسه، شه‌وکه‌ت زاوای سه‌رۆکی ئێرانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده و یه‌کێکه له ڕاوێژکاره هه‌ره نزیکه‌کانی.
له کاتێکدا که باوه‌ڕناکرێت شه‌وکه‌ت پاره‌یه‌کی زۆری له ئه‌مریکادا هه‌بێت، به‌ڵام به‌ڕێز مه‌کڵه‌یڵان ئه‌و ڕاستیه‌ی دووپاتکرده‌وه که زیادکردنی ناوی شه‌وکه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و لیسته‌ی ئابڵوقه‌دانی دارایی، په‌یامێکی ڕوون بۆ دیمه‌شق ده‌نێرێت.
سکات مه‌کڵه‌یڵان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی" سوریا به‌رده‌وام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێبازه به‌ڕێ ده‌که‌وێت که هه‌موو به‌شه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتویانه‌ته به‌ر. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆش- واتا چوارشه‌ممه- نیشانه‌یه‌کی گرنگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک به‌ڕێز شه‌وکه‌ت پشتگیری له تیرۆریزمی سوریا ده‌گرن و ئه‌وانه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت."
جێی باسه، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ، ناوی وه‌زیری ناوخۆی سوریا و سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری له‌شکری سوریا له لوبنان بۆ لیستی ناوی ئه‌و که‌سانه زیاد کرا که ده‌ست به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیاندا ده‌گیرێت. حکومه‌تی سوریاش ئه‌م کرداره‌ی مه‌حکوم کرد و به پیلانێکی داده‌نێت که مه‌به‌ستیان دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کانه له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی ئیسرائیل له باشوری لوبنان.