کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن داوایان له هێزه‌کانی ئه‌مریکی کردووه شه‌ش له هه‌شت به‌ندکراوی ژنی عێراقی ئازاد بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به داوای ئه‌و گروپی چه‌کدارانه‌وه نیه که ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌مریکییان ده‌ستگیرکردووه. له‌شکری ئه‌مریکیش هێشتا وه‌ڵامی ئه‌م داواکارییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
فڕێنه‌رانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی جڵ کارۆڵ له ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆییه‌وه که له لایه‌ن که‌ناڵی جه‌زیره‌وه بڵاوکرابۆوه، ڕۆژی سێشه‌ممه داوای ئازادکردنی هه‌موو به‌ندکراوانی ژنانیان دابوو و ئه‌گه‌ر ناو له ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا کارۆڵ ده‌کوژن.
له خۆرئاوای به‌غداش ڕۆژی چوارشه‌ممه، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار بۆسه‌یان بۆ کاروانی سێ ئۆتۆمبیلی ئاساییشی ئه‌ندازیارێکی ئه‌فریقی دانابوو که بۆ کۆمپانیایه‌کی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی عێراقی کارده‌کات. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا، ژماره‌یه‌ک پاسه‌وان کوژراون و ئه‌ندازیاره‌که فڕێندراوه. هێشتاش چاره‌نوسی ئه‌ندازیارێکی بیانی تر که بۆ هه‌مان کۆمپانیا کاری کردووه نه‌زانراوه و باوه‌ڕده‌کرێت له هه‌مان کارواندا بووبێت.
چه‌کداران هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا هێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی ئاسایش له به‌غدا و له ئاکامدا 10 پاسه‌وانیان کوشتووه و ئه‌ندازیارێکی ئه‌فریقیان فڕاندووه. ئه‌م فڕاندنه له رۆژێک دوای فڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له کوشتنی ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌مریکی به ناوی جڵ کارۆڵ هات.
هاوکاتیش رووداوی توندوتیژی له به‌غدا و سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌رده‌وام بوو له کاتێکدا که عێراقیه‌کان خۆیان بۆ پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی ووڵاته‌که ئاماده ده‌که‌ن و باوه‌ڕده‌کرێت له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕابگه‌یه‌ندرێت.
به ده‌یان پۆلیسی عێراقی به خۆیان چه‌که‌کانیانه‌وه شه‌قامی سه‌ره‌کی یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غدایان گرتبوو دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له ناوچه‌که‌دا ته‌قیه‌وه. ئه‌بو سه‌یاف دانیشتوویه‌کی ئه‌و گه‌ڕه‌که بووه و له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بینیویه‌تی کوڕێکی لاو ئۆتۆمبیله‌که‌ی ڕاگرتووه و دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئۆتۆمبیله‌که ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش دوای پێنج ده‌قیقه له تێپه‌ڕبوونی کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌ت ڕوویدا.
له هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌که، ئۆتۆمبیلێکی تریش پێوه بوو که چوار ژن و پیاوێکی تیادا بوو و ته‌نها یه‌کێکیان بریندار بووه.