Accessibility links

سه‌عد ئه‌لهاشم جێگه‌ی سه‌رۆكی دادوه‌رانی ئێستای دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین ده‌گرێته‌وه‌


دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی دادگای تایبه‌تی دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ستی له كاره‌كه‌ی خۆی كێشایه‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت دادوه‌رێكی تری سه‌ به‌ شیعه‌كان كه ئێستا له ده‌سته‌ی دادوه‌رانی ئه‌و دادگایه‌دایه‌ جێگه‌ی بگرێته‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌وا سه‌عد ئه‌لهاشم ده‌بێته‌ سه‌رۆكی دادوه‌رانی ئه‌و دادگا تایبه‌ته‌ به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێت.

دادوه‌ر سه‌عد ئه‌لهاشم له هه‌ر چوار دادوه‌ره‌كه‌ی تری ده‌سته‌كه‌ كۆنتره‌ و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ر به ‌شیعه‌كانه‌ كه له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین دا چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌.

دادوه‌ر ڕزگار موحه‌ممه‌د ئه‌مین له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستی له كاره‌كه‌ی خۆی كێشانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر و توند بوو سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنی پرۆسه‌ی دادگایی كردنی دكتاتۆری پێشووی ووڵاته‌كه‌.

بڕیاریشه‌، له 24 ی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ست پێ بكاته‌وه و هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی كوشتنی زیاتر له 140 كه‌سی گوندی دوجه‌یل ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG