Accessibility links

ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئێران قبوڵ ناكات


ئێهود ئۆڵمه‌رت كارگێڕی كاروباری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ده‌لێت ووڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئێران قبوڵ ناكات.

به‌ڕێز ئۆلمه‌رت له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ریاڵ شارۆن جه‌ڵته‌یه‌كی مێشك لێیدا ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ ده‌ست، گوتویه‌تی ئیسرائیل ناتوانێت ڕێگه‌ به‌ ووڵاتانی نیازی دوژمنانه‌ بدات چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ دروست بكات. كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی هه‌میشه‌ ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌ به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌یان ئاشتیخوازانه‌یه‌.

هاوكات، ئیسرائیل ڕۆژی سێشه‌ممه‌ تیمێكی شاره‌زایانی ئاسایشی بۆ ڕووسیا ڕه‌وانه كردووه تاوه‌كو هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی پشتگیری مۆسكۆ بده‌ن بۆ ڕه‌وانه‌ كردنی مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

XS
SM
MD
LG