له كاتێكدا كه حاڵه‌ته‌كانی قوربانی و تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له توركیا پتر ده‌بێت. ووڵاتانی دراوسێی توركیاش سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕێگرتنن له‌م نه‌خۆشیه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ندین هه‌وڵی جودای داوه و بوجه‌ی تایبه‌تی ته‌رخانكردووه و چه‌ندین لیژنه بۆ ڕێگرتن له‌و نه‌خۆشیه پێكهێنراوه.
ئه‌و لیژنه تایبه‌تانه ژووری نوشته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌یان ئاماده كردووه و 750 هه‌زار دۆلار بۆ ڕێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه و پاراستنی سه‌رسنوره‌كان ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها كڕینی مریشك و باڵنده له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ڕاوكردنی باڵند‌ه‌ی كێوی قه‌ده‌غه‌كراوه. بێ له‌مانه‌ش به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیاوه، هاوڵاتیان له‌م نه‌خۆشیه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.