جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دیك چینی، له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چووه پایته‌ختی ووڵاتی میسر و به نیازه سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه و كوێتیش بكات.
یاریده‌ده‌رانی چینی ده‌ڵێن جێگری سه‌رۆك به نیازه رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك و شا عه‌بدوڵڵای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا كۆببێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كوێت به‌ڕێ بكه‌وێت.
قسه‌كه‌رێكی جێگری سه‌رۆك گوتویه‌تی به‌ڕێز چینی به نیازه چاوی به خێزانی پادشایی كوێت بكه‌وێت و دڵنیگه‌رانی خۆی نیشان بدات سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی شێخ جابر ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت، جێگری سه‌رۆك تیشك بخاته سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی دژه تیرۆر له قاهیره و ریاز.