كاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ری عیراقی ده‌ڵێن كه شاندێـكیان ناردووه بۆ لای دادوه‌ری سه‌ره‌كی له دادگایی‌كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین تا قایلی بكه‌ن ده‌ست له كاره‌كه‌ی نه‌كـێشـێـته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه دادوه‌ر ڕزگار ئه‌مین داوایه‌كی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی پـێـشـكه‌ش‌كردووه، دوای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی گیراوه، گوایه ڕێـگه‌ی داوه به سه‌دام حوسه‌ین زاڵ بێت به‌سه‌ر كارڕایی دادگاكه‌دا.
سه‌دام حوسه‌ین دادگایی ده‌كرێت به‌تومه‌تی كوشتنی 140 كه‌س، ساڵی 1982 له دجێـل.