Accessibility links

ئیسرائیل بۆ  ئه‌نجامـدانی ده‌نگدان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمی عه‌ره‌بی مه‌رج داده‌نێت


كابینه‌ی ئیسرائیل به‌ كۆی ده‌نگ پشتگیری‌ ده‌نگدان ده‌كات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمی عه‌ره‌بی كه‌ كـێشـه‌ی له‌ سه‌ره‌ بۆ ڕێـگه‌ خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی له‌ 25 ئه‌م مانگه‌دا. ئیهۆد ئولمه‌رت، بریكاری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی به‌ كابینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌نگدان ڕێـگه‌ی پـێـده‌درێت به‌ مه‌رجێـك.

به‌ڕێز ئولمه‌رت گوتی، ئه‌و مه‌رجه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئیسرائیل ڕێـگه‌ نادات به‌ گروپی ئیسلامی چه‌كداری حه‌ماس به‌شداربێت له‌ ده‌نگدانی شاری ئۆرشه‌لیمدا.

حه‌ماس كه‌ ده‌یان كاری خـۆكوژی كوشنده‌ی ئه‌نجام داوه‌، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند كورسی‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌‌ ده‌ست بهێنێت.

ئیسرائیل هه‌موو ئۆرشه‌لیم به‌ پایته‌ختی خۆی ده‌زانێت و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌ نه‌هێشتنی ده‌نگدانی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان له‌وێ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستینی ئاگاداری كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن دوا ده‌خات ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم مافی ده‌نگدانیان نه‌بێت.

لێپـرسراوه‌ فه‌له‌ستینی‌یه‌كان پـێشـوازیان كرد له‌و بڕیاره‌ی ئیسرائیل له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، وه‌ داوایان له‌ چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه‌ هاتووچۆی ده‌نگده‌ره‌ عه‌ره‌به‌كان مسۆگه‌ر بكات.



XS
SM
MD
LG