پاكستان سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كرد كه بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 18 كه‌س له نێوانیاندا ژن‌و منداڵ هه‌یه، له ناوچه‌یه‌كی خێڵه‌كی پاكستان نزیك به سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌ڤغانستاندا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گوت، ئامانجی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری جێـگری ئوسامه‌بن لادن بووه.
به‌ڵام هیچ جۆره دووپات كردنه‌وه‌یه‌ك نیه له لایه‌ن وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی پاكستانه‌وه كه ئامانجی هێرشه‌كه زه‌واهری بووبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاربه‌ده‌ستانی پاكستان ده‌ڵێن كه‌سی دووه‌می ئه‌لقاعیده له كاتی بۆمبابارانهكهی گوندی دهمادۆله له‌وێ نه‌بووه.
حكومه‌تی پاكستان بانگهێشتی باڵوێزی ئه‌مریكای كرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات.
ڕۆژی شه‌ممه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 5000 كه‌س كۆبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه، كاربه‌ده‌ستانی پاكستان ویستیان له توڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ره‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه ناهێڵن جارێكی دیكه هێرشی له‌م جۆره دووباره ببێـته‌وه.