سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت كۆماری ئیسـلامی هه‌موو مافێـكی هه‌یه كه ببێـته خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی و بایه‌خیش نادات به‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت.
ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕێبه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه درا له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ دووان له سه‌ر به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران له لایه‌ن ڕۆژئاواوه.
هه‌روه‌ها به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئێران به هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆژئاوا ناترسێنرێت به‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی تاران ده‌كرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كی‌یه‌كانی.
ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی زیادكردووه به‌هۆی لابردنی ئه‌و مۆرانه‌ی كه له لایه‌ن ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی‌یه‌وه له سه‌ر ده‌زگا ناوه‌كی‌یه‌كانی دانرابوون و ده‌ستی كردۆته‌وه به توێژینه‌وه ناوه‌كی‌یه‌كانی.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كۆتایی به هاوكاری‌كردنی ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری سزادانی له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كی‌یه‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك بوش ڕۆژی هه‌ینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ، هۆشداری‌دا كه چه‌كدار بوونی ئێران به چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك له سه‌ر ئاسایشی جیهان، بۆیه نابێت ڕێـگه‌ی به ئێران بدرێت ببێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.