کۆمسیۆنی ووڵاتانی ئه‌وروپی ده‌ڵێت پلان داده‌نێت بۆ ته‌رخانکردنی 100 ملیۆن دۆلار به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده .
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بێنیتا فێرێرۆ واڵده‌ر ڕۆژی هه‌ینی له بروکس گوتی ئه‌م یارمه‌تیه له هه‌فته‌ی داهاتوودا و له میانه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له په‌کین ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت. سه‌رۆکی کۆمسیۆنه‌که ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی، پێشتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌کی له‌م جۆره‌ی جیهانی به‌هۆی نه‌خۆشی گیانله‌به‌رانه‌وه نه‌بونه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، بانکی جیهانیش ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ ته‌رخانکردنی 500 ملیۆن دۆلار له پێناو یارمه‌تیدانی به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له نمونه‌ی ئه‌و ڤایرۆسی جۆری H5N1 که له دوو له قوربانیه‌کانی تورکیا به‌م نه‌خۆشیه‌دا ده‌رکه‌وتووه که‌وا گۆڕانی جینی به سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌دا هاتووه. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه نیشانه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی که ڤایرۆسه‌که گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و ببێته ڤایرۆسێکی مرۆیی و ملیۆنه‌ها که‌س بکوژێت.
جێی باسه، نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده تاوه‌کو ئێستا سێ که‌سی له تورکیا و 79 که‌سی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا کوشتووه.