له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی هێرشی یاخیبوان، زیاتر له 180 وڵاتی عیراقی گیانیان له ده‌ستداوه، توند و تیژی‌یه‌كان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كی 2005 ده‌ستی پـێـكرد كه تیایدا نزیكه‌ی 11 ملیۆن عیراقی ده‌نگیان‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی 275 ئه‌ندامی په‌رله‌مان. شان مه‌كۆرمه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت زۆر ئاشكرایه ئه‌م هێرشانه هه‌وڵێكه بۆ دابه‌شكردنی گه‌لی عیراق. به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه‌ی جار له دوای جار له لایه‌ن گه‌لی عیراقه‌وه ده‌یبینین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، ئه‌وان ڕێگا ناده‌ن ئه‌و كه‌سه كه‌مانه‌ی كه ڕقیان له دڵدایه هه‌موو ئه‌و شتانه له ناو به‌رن كه گه‌لی عیراق خه‌ریكی بنیادنانین، گه‌لی عیراق هه‌موو پـێـكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ بنیادنانی عیراقێـكی باشتر و سه‌ركه‌وتوتر و ئارامتر و ژیانێـكی ئازادتر. له به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه‌یه به‌ره‌نگاربوونه‌وه. به‌ڕێز شان مه‌كۆرمه‌ك ده‌ڵێت عیراقی‌یه‌كان به سه‌ر ئه‌م به‌ره‌نگاربوونانه‌وه‌دا زاڵده‌بن. هه‌میشه ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه كه ئاماده‌یی به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌ختی‌یانه‌ن، له كاتێـكدا پـرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌ڕوات و له كاتـێـكدا خه‌ریكی ته‌واوكردنی ژماردنی ده‌نگه‌كانن وه له كاتێـكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ودایه‌كی سه‌ختی سیاسی بكه‌ن بۆ پـێـكهێنانی هاوپه‌یمانێـتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێـگره‌كانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن زاڵببن به سه‌ر جیاوازی سیاسی وجموجۆڵه‌كانی نه‌ژادی و تایفی‌یان، به ئومێدی بنیاد نانی ئه‌و هاوبه‌ندی‌یانه و ئه‌نجامدانی كاری درووست بۆ هه‌موو عیراقی‌یه‌كان.
سه‌دره‌دین قوبه‌نچی، پـێـش نوێژی ده‌كات له مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندووه، ئێمه وڵات و ده‌ستور و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی‌یه‌كانمان هه‌یه. ئیمام قوبه‌نچی ده‌ڵێت تیرۆریزمان به ته‌نها وامان لێ ده‌كه‌ن زیاتر سوور بین و پابه‌ندی ئه‌م ڕێگایه بین. سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت له عیراق هێشتا توند و تیژی ده‌بێت و هه‌ندێ كه‌سان ده‌بن كه هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌توانن به ڕێگای توند وتیژی و خراپی كار بكه‌نه سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی سیاسی له عیراق. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی ڕاستترین نیشانه‌یه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌دامی‌یه‌كان و ئه‌لقاعیده. عه‌ره‌به سونی‌یه‌كان كه له پـرۆسه‌ی سیاسی كشا بوونه‌وه جارێـكی تر به‌شداری پـرۆسه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، له كاتێـكدا ئه‌مان ئه‌مه‌یان كرد ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پـرۆسه‌ی ئازادی ڕابگرن ئه‌وا تا دێت له عیراقدا كه‌م ده‌بن.