Accessibility links

له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ 345 حاجی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی ده‌ڵێن 345 حاجی موسوڵمان له‌ دوا ڕۆژی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج له نزیك مه‌ككه‌ بونه‌ ژێر ده‌ست و پێوه‌ و مردن .

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت حاجیه‌كان له كاتێكدا گیانیان له ده‌ستدا كه به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر پردی جه‌ماره‌ت به هاویشتنی به‌رد شه‌یتانیان ڕه‌جم ده‌كرد.

ئه‌م مه‌راسیمی به‌رد هاویشتنه پێشتریش بۆته‌ هۆی له ده‌ستدا 240 حاجی له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا.

ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی ده‌ڵێن ئه‌وان شێوه‌ی چوونه ناو شوێنی به‌رد هاویشتنه‌كه‌ نه‌خشه‌ كێشاوه‌ته‌وه‌ و 60 هه‌زار كارمه‌ندی ئاسایشیان له‌وی جێگیر كردووه‌ له هه‌وڵێكدا بۆ نه‌هێشتنی ڕووداوی له‌م جۆره‌.

هه‌فته‌ی ڕابردوش، 76 كه‌س له مه‌ككه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا كاتێك كه هۆتێله‌كه‌یان له مه‌ككه‌ به‌سه‌ریاندا كه‌وت

XS
SM
MD
LG