وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت دانوسانده‌رانی ئه‌وروپییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتونه‌ته بن به‌ستێك سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌یی. سێ ووڵاتی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا باوه‌ڕییان وایه كه ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌وانه بكرێت به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر ئابڵوقه‌دانی.
فرانك واڵته‌ر شتاین مایه‌ر دوا به دوای كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌كه‌به‌ره فه‌ره‌نسی و به‌ریتانیه‌كاندا له به‌رلین ئه‌م تێبینیانه‌یدا. پاش ئه‌وه‌ی ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستی به توێژینه‌وه ناوه‌كیه‌كانی كردووه، ئه‌وروپاییه‌كانی به‌شداربوو له دانوساندنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بانگه‌شه‌یان بۆ سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی كرد.
ده‌زگاكانی میدیای ڕووسیش ڕایانگه‌یاند كه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه سێرگی لاڤرۆڤ گوتویه‌تی شاندی باڵای ڕووسیا، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وروپا، چین و ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له له‌نده‌ن كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو ووتوێژ له‌سه‌ر كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران بكه‌ن.
جێی باسه، پێشتر ڕووسیا و چین له دژی ڕه‌وانه‌كردنی كێشه‌ی ئێران بوون بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی.
هاوكات، سه‌رچاوه دیپلۆماتیه‌كان ده‌ڵێن سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێران له لابردنی مۆره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ده‌زگا ناوه‌كیه‌كانی نانتانز، پارس، ته‌لاش و فه‌رایاند ته‌واو بووه، ئێران ناتوانێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ست بكاته‌وه به چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم.