تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا ده‌ڵێت ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه چاوێ بخشـێنرێـته‌وه به ناردنی دۆسی‌یه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی شیانی سزادان له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كی‌یه‌كه‌ی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز بلێر گوتـی، ده‌ست پـێـكردنه‌وه‌ی ئێران به توێژینه‌وه‌ی ناوه‌كی هۆكاره بۆ هۆشیار بوونێـكی ڕاسته‌قینه و ڕژد. ڕووسیاش ده‌ڵێت هاوبیره له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و هه‌ستی هیوا بڕانه زۆره‌ی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئێران هه‌یه بۆ سه‌ر له نوێ ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێران ڕاگه‌یاندنێـكی ده‌ركردووه، واته دوا به دوای ئه‌و گفتوگۆ ته‌له‌فونی‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه هات له نێوان سێرگی لاڤـلۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا و كۆنده‌لیزا رایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا.
كاربه ده‌سـتانی ئه‌وروپاش ڕه‌خنه‌یان له بڕیاره‌كه‌ی ئێران گرتووه كه مۆره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كی‌یه‌كان لابردووه و له یه‌كێ له دامه‌زراوه‌كاندا ده‌ستیان كردۆته‌وه به كاركردن. وا بڕیاره كاربه‌ده‌ستانی بریتانیا‌و فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆببنه‌وه، بۆ گفت‌و گۆكردن له سه‌ر ئه‌گه‌ری داواكردن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش ده‌ڵێت، ئێران پلانی درووستكردنی بڕێـكی سنوورداری سووته‌مه‌نی ناوه‌كی هه‌یه به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌كردن، كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن ده‌ستیان كردۆته‌وه به كاره زانستی‌یه‌كان به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته درووسـتكردنی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه ئه‌وروپای‌یه‌كانیشی ده‌ڵێن، ئامانجی ئێران درووستكردنی چه‌كی ناوه‌كی‌یه. هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی له‌و گوناهباركردنه ده‌كات.