شائۆل مۆفاز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ده‌ڵێت دانیشتوانی عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی.
ڕۆژی سێ‌شه‌ممه به‌ڕێز مۆفاز گوتی كه‌وا عه‌ره‌به‌كان ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن له ڕێـگه‌ی نووسینگه‌كانی پـۆسـته‌وه، وه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پـێشــودا ئه‌نجامیان داوه، به گوێره‌ی ڕێـكه‌وتنـنامه كاتی‌یه‌كانی ئاشتی كه له نه‌وه‌ده‌كاندا له سه‌ری ڕێـككه‌وتوون.
به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره تا ئێستا كۆتایی پێ‌نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها دانوستانده‌ری فه‌له‌ستینی سائیب عوره‌یقات، ده‌ڵێت ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه هیچی له به‌رپـرسـه ئیسرائیلی‌یه‌كان نه‌بیستووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی، گوتی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی دڵنیایان كردومه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌نگدان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس ئه‌نجام ده‌درێت به پـێی ئه‌و خشـته‌یه‌ی بۆی دانراوه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه پـێشـتر به‌ڕێز عه‌باس هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شــێنـێته‌وه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ڕێـگه نه‌دات ده‌نگدان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس ئه‌نجام بدرێت، بۆ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به خۆ كاندید كردنی ئه‌ندامانی گروپی حه‌ماس.
بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو نێردراوی پایه‌به‌رزی ئه‌مریكی بگه‌نه ناوچه‌كه بۆ گفت‌و گۆ كردن له گه‌ڵ هه‌ردوولایان پـێـش ده‌نگدانه‌كه‌ی 25 ی كانوونی دووه‌م.