پزیشكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئه‌ریاڵ شارۆن ده‌ڵێن به‌ڕێز شارۆن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و تاقیكردنه پزیشكیانه‌ی كه بۆ زانینی ڕاده‌ی ئازار بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌ست و لاقی ڕاستی جوڵانۆته‌وه. هاوكات، پزیشكان پێدانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ری هێدی هێدی لێ ده‌بڕنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، پزیشك" شلۆمۆ مۆر یوسف" له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌دیسه له ئورشه‌لیم - ئه‌لقودس به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه جووڵه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ئه‌ریاڵ شارۆن له‌و كاته‌وه‌ی ماده‌ی بێهۆشكه‌ره‌ی لێ كه‌مكراوه‌ته‌وه، گرنگیه‌كی زۆری ته‌ندروستی هه‌یه.
هاوكات، شلۆمۆ گوتی به‌ڕێز شارۆن ده‌بێ به دانیشتوویی بمێنێته‌وه و له قه‌یرانی ته‌ندروستیدا ده‌مێنێته‌وه. جێی باسه، پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌و كاته‌وه‌ی دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشك بۆته‌وه، ئه‌ریاڵ شارۆن له دۆخێكی بێهۆشی ته‌واودایه و پزیشكان چاوێری ڕه‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه باس له كاركردنه‌وه‌ی مێشكی بكرێت.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له پزیشكانی شارۆن هۆزی كۆهن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری ژیانه‌وه‌ی ئه‌ریاڵ شارۆنی ته‌مه‌ن حه‌فتا و حه‌وت ساڵ هه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه نه‌توانرێت درێژه به كاره‌كه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری بدات.