Accessibility links

له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له ئێران فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شكری ده‌كوژرێت


فڕۆكه‌یه‌كی له‌شكری له باكوری ڕۆژئاوای ئێران كه‌وتۆته‌ خوارێ و بۆته‌ هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 11 كه‌س و یه‌كێك له‌ قوربانیه‌كان فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شكری بووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت ئه‌حمه‌د كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی گاردی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای ئێرانی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ كاتێك كه فڕۆكه‌كه‌یان جۆری فاڵكۆن كه‌وته‌ خواره‌ كاتێك كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌ی داوه‌ له ناوچه‌ی ئورمیه‌ی نزیك سنوری توركیا.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێشتا نازانن هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌ چیه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG