ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رانی خۆكوژ به لایه‌نی كه‌مه‌وه 28 كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا كوشتووه و زۆربه‌ی قوربانیه‌كان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون. هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه له كاتێكدا كه مه‌راسیمی ڕۆژی پۆلیسی نیشتمانی له ناوچه‌یه‌كی ئه‌و نزیكانه به‌ڕێوه ده‌چوو.
هه‌روه‌ها، گولله هاوه‌نێكیش بۆ شوێنی مه‌راسیمه‌كه هه‌ڵداراوه كه هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی ئه‌مریكی زه‌ڵمای خه‌لیل زاد و وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری ئاماده‌ی بوون. له‌م هێرشه‌دا، هیچ كه‌س زیانی گیانی پێ نه‌گه‌یشت.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و كۆپته‌ره ده‌كه‌ن كه شه‌ممه له نزیك ته‌له‌عفه‌ر كه‌وته خواره‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، یاخیبوان سێ ما‌رینزی ئه‌مریكیان له فه‌للوجه كوشتووه.