Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت له 9 ی كانوونی دووه‌م توێژینه‌وه ناوكی‌یه‌كانی ده‌ستـپـێـده‌كاته‌وه


ئێران ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ستـده‌كاته‌وه‌ به‌ توێژینه‌وه‌كانی له‌ بۆاری سووته‌مه‌نی ناوكی.

ڕۆژی شه‌ممه‌، كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ڕایانگه‌یاند، پـشـكنه‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌ویی ووزه‌ی ئه‌تۆمی گه‌یشتوون بۆ لابردنی سه‌رمۆره‌كانی كه‌ له‌ سه‌ر ده‌زگا ناوكی‌یه‌كانی وڵات دانراون. ئێران ده‌ڵێت‌ له‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ IAEA ‌تایبه‌ت به‌ توێـژینه‌وه‌ ناوكی‌یه‌كانی.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا‌ بۆ وتوویژكردن له‌ سه‌ر كۆتایی هێنان به‌و ڕێـگا بنبه‌سته‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا تێـیكه‌وتووه‌.

پـێـشـنیاره‌كه‌ی مۆسكۆ پشتیوانی لێ كراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌وروپـی‌یه‌كان، به‌و ئامانجه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم له‌ ناوچه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و خاكی ڕووسیا ڕابگوێزرێت بۆ زامنكردنی ناتوانی بوونی ئێران له‌ درووستكردنی چه‌كی ناوكی.

له‌ بانگه‌وازێـكدا نه‌مسا، كه‌ سه‌رۆكی‌ ئێستای ئه‌وروپایه‌، ده‌ڵێت یه‌كێـتی‌یه‌كه‌ نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران ده‌رده‌بڕێت له‌ كاتێـكدا كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دڵنیایه‌ له‌وه‌ی كه‌ جۆری به‌رنامه‌ ناوكی‌یه‌كانی ئێران زۆر دووره‌ له‌ مه‌به‌ستی ئاشتـیانه‌.

ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوكی‌یه‌كانی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتی‌یانه‌یه‌، ئه‌مریكاو ئه‌وروپاش ئێران به‌ هه‌وڵدانی نهێنی بۆ درووسـتكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی گوناهبار ده‌كه‌ن.



XS
SM
MD
LG