هه‌لیكۆپته‌رێـكی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كه 12 ئه‌مریكی تیایدا بووه له باكوری عیراق كه‌وتـۆته خواره‌وه و هه‌موو سـه‌رنشینه‌كانی كوژراون.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هه‌لیكۆپته‌رێـكی بلاك‌هـۆك له ناوچه‌یه‌كی پڕ له دانیشتواندا له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌له‌عفه‌ر كه‌وتـۆته خواره‌وه و ده‌ڵێن كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیـكۆپته‌ره‌كه له ژێر لێـكۆڵینه‌وه‌دایه. كارمه‌ندانی له‌شكری ئه‌مریكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، پاش دوانزه كاتژمێر له دابچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌دا.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شكری وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان ده‌ڵێت، له هێرشه جیاوازه‌كانی یاخیبوه‌كاندا، هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌مه، له چه‌ند ڕووداوێـكی جیادا 5 مارین كوژراون.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسی و عیراقی ده‌ڵێن، ئه‌ندازیارێـكی فه‌ره‌نسی كه له مانگی ڕابوردوو له به‌غدا ڕفێندرابوو ئازاد كراوه. كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و پۆلیس، ده‌ڵێن بێرنارد پلانشێ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیك خاڵێـكی پشكنین له ڕۆژئاوای به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه.
پلانشێ له ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا له به‌غدا ڕفێندرابوو. ڕفێنداره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو له كوشتنی ئه‌گه‌ر بێـتو فه‌ره‌نسا، وه‌كو ئه‌وان ناوی ده‌به‌ن، كۆتایی نه‌هێنێت به بوونی نایاسایی‌یان له عیراقدا.
وه له به‌ره‌ی ڕامیاری‌دا سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی پارته ڕامیاریه‌كانی وڵاته‌كه ڕێـكـكه‌وتوون له سه‌ر دروست كردنی حكومه‌تێـكی یه‌كـگرتوی نیشتمانی.