ئێران ده‌ڵێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ست به تاقیكردنه‌وه و لێـكۆڵینه‌وه‌كانی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێـكه‌وتی 7 ی كانوونی دووه‌م له تاران، كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی گوتویانه پشـكنه‌رانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌گه‌نه ووڵاته‌كه‌یان بۆ لادانی ئه‌و مۆرانه‌ی له‌دامه‌زراوه ناوه‌كی‌یه‌كانیان دراوه.
ئێران ده‌ڵێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ڕێـككه‌وتن له سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی لێـكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی تاران هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا بۆ وتوویژكردن له سه‌ر كۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ی دانوستاندنه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا تێیكه‌وتووه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشـتگیری له پێشنیازه‌كه‌ی مۆسكو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاران به‌شێك پرۆسه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم له سه‌ر خاكی خۆی ئه‌نجام نه‌دات و له ڕووسیا بیكات به مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ناوه‌كی دروست ناكات.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنامه ناوه‌كی‌یه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی‌یانه‌یه، به‌ڵام ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، ئێران به هه‌وڵدانی نهێنی بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی گوناهبار ده‌كه‌ن.