سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د داخوازیـیه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه بۆ چاوپـێـكه‌وتن له‌گه‌ڵی وه‌ك به‌شێـك له‌و لێـكۆڵینانه‌ی سه‌باره‌ت به كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشـوی لوبنان ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێز ئه‌سه‌د له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لئسبوعی میسری كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاو ده‌كرێـته‌وه، گوتی " ئه‌و له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنه‌كه‌دا ئاماده نابێت و ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی سوری مافی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. كاتێـكیش داخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و داوایه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی بێت."
شایه‌نی باسه، لێـكۆڵینه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند كاربه‌ده‌ستێـكی سوری تاوانبار كردووه به‌وه‌ی ده‌ستیان له كوشـتنه‌كه‌ی ئه‌لحه‌ریری‌دا هه‌یه. له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2005 دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێـكی ده‌ركردووه و داوا له سوریا ده‌كات هاوكاریـیه‌كی ته‌واوی لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌سه‌د له چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌دا نكۆڵی له قسه‌كانی عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام جێـگری پـێشـوی سه‌رۆكی سوری كرد كه گوایا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێز حه‌ریری كردووه پێش ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی ساڵی 2005 دا بكوژرێت.
جێی باسه، سوریا هه‌موو جۆره ده‌ست‌تـێوه‌ردانێـكی ووڵاته‌كه‌یان له كوشتنه‌كه‌ی حه‌ریری‌دا ڕه‌تده‌كاته‌وه.