سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئه‌ریاڵ شارۆن ماوه‌ته‌وه له دۆخـێـكی ناله‌بار به‌ڵام جێـگیره. له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌داسـه له ئۆرشه‌لیم-ئه‌لقودس، دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه به په‌له‌یه‌ی بۆی كرا بۆ ڕاگرتنی سـه‌ر له نوێ به‌رچوونی خوێن له مێشكی.
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هـه‌داسه دكتۆر شلۆمۆ مۆریوسف، گوتی ئه‌و پـێنج‌كاتژمێره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری‌یه‌ی هه‌ینی، بۆ نزم‌كردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ بووه له مێشكی به‌ڕێز شارۆن و لابردنی هه‌ندێ خوێنی مه‌یـیوی نه‌شـته‌رگه‌ری‌یه‌كانی پـێشـو.
گوتی CAT سكانـێـك بۆ مێشكی ئه‌و سه‌ركرده ته‌مه‌ن 77 ساڵه كراوه، ده‌ریخستووه باشـترێـكه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژی چوارشه‌مه كاتێ گه‌یشته نه‌خۆشخانه دوای جه‌ڵده به هێزه‌كه‌ی لێدا.
دكـتـۆر شلۆمۆ مۆریوسف گوتی، به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا ڕۆژی یه‌ك‌شـه‌مه سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی له‌ژێر بێهـۆشی پـزیشكی ده‌مـێنـێـته‌وه.
دكـتـۆره پسـپۆره‌كان پـێـیان وایه زیانی زۆر به مێـشكی به‌ڕێز شـارۆن گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاسته‌م بێت بگه‌ڕێـته‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر كار بكات.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر ئیهۆد ئولمه‌رت و به‌رپـرسه گه‌وره‌كان له نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشی به‌ڕێز شارۆن ده‌كه‌ن.