ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ئێران وورده‌كاری ئه‌و پلانانه‌ی نه‌داوه به ڕێكخراوه‌كه‌یان كه تیایدا ئاماژه به ده‌ست پـێـكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌كی له هه‌فته‌ی ئاینده ده‌دات.
خانم میڵسا فڵێمنگ وته‌بێژی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، وا بڕیار بوو ڕۆژی پـێنج‌شه‌مه له ڤیه‌ننا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت بۆ گفت‌وگۆ كردن له‌سه‌ر كێشه‌كه به‌ڵام شاندی ئێرانی ئاماده نه‌بوون.
هه‌روه‌ها گووتیشی موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی IAEA به‌نیازه ڕۆژی دووشه‌مه داوا له ئێران بكات سه‌باره‌ت به پلانی توێژینه‌وه ناوه‌كی‌یه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات.
له واشنتـۆنیش كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیوای خواست گفت‌وگۆكان له‌نێوان دانوستانده‌ره ئێرانی و ئه‌وروپی‌یه‌كاندا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات. به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، ئه‌گه‌ر هاتوو گفت‌وگۆكان شكستی هێنا ئه‌وا پشتیوانی‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز هه‌یه بۆ ڕه‌وانه كردنی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری سزادانی.
واشـنتـۆن تاران تاوانبار ده‌كات به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی چه‌كی ناوه‌كی به شێوه‌یه‌كی نهێنی كه ئه‌مه‌ش تاران نكۆڵی لێ ده‌كات.