ئه‌ریاڵ شارۆن‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی به په‌له گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ئۆرشه‌لیم-ئه‌لقودس دوای ئه‌وه‌ی جه‌ڵده‌یه‌كی دیكه لێ‌ید، ئه‌مه‌ش بۆ دووه‌مین جاره له ماوه‌ی كه‌متر له سێ هه‌فته‌دا جه‌ڵده لێی بدات.
پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌داسه ڕایانگه‌یاند ئه‌و جه‌ڵده‌یه‌ی چوارشه‌ممه له ئه‌ریاڵ شارۆن‌ی داوه به هێز بووه و تووشی به‌رچوونی خوێنی مێشكی كردووه .
دكتۆر شلۆمۆ ماریوسف به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی حه‌داسه دوای یه‌ك كاتژمێر له گه‌یاندنی ئه‌ریاڵ شارۆن بۆ نه‌خۆشخانه، ڕایگه‌یاند به‌ڕێز شارۆن له ژێر چاودێرییه‌کی چڕدایه و بێ‌هۆشیان كردووه. هه‌روه‌ها ئامێری هه‌ناسه دانی بۆ دانروه و له به‌شی وێنه‌گرتنی تیشكی، وێنه‌ی مێشكی بۆ ده‌گیرێت تا بزانرێت ڕاده‌ی زیانه‌كانی پـێـیـگه‌یشتووه چه‌نده.
له هه‌مان كاتدا حكومه‌تی ئیسڕائیل به په‌له ڕایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌ریاڵ شارۆن گواستراوه‌ته‌وه بۆ جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر ئیهۆد ئولمه‌رت.
شایه‌نی باسه ئه‌ریاڵ شارۆن له دایك بووی ساڵی 1928 و كاتی خۆی گه‌یشـتـۆته پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ له سوپای ئیسڕائیل و له ساڵی دوو هه‌زار ویه‌كه‌وه سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـڕائیله. له كۆتایی سـاڵی ڕابردودا وازی له پارتی لیكود هێناوه و پارتـێـكی نوێ بۆ خۆی دامه‌زراندووه.