ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت گوتی ده‌یه‌وێت له‌م سـاڵدا به‌زووترین كات به‌رپرسـیارێتی ئاسایش له عێراقدا بدرێته ده‌ستی هێزه نوێ‌یه‌كانی ئاسایشی عێراقی.
له چاوپـێـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له عێراق گه‌شتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، گوتی ئه‌مه ته‌نها ڕێـگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی عیراقی‌یه‌كان كۆنتڕۆڵی ئاینده‌ی خۆیان بكه‌ن. له‌و چاوپـێـكه‌وتنه‌دا كه په‌یامنێرانی ڕۆژنامه‌كانی USA Today و Time Rivers له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیانداوه، ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكی گوتی ڕاهێنه‌ران هه‌ندێك جار دوو دڵن له‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌كان بده‌نه ده‌ست عیراقی‌یه هاوشـانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید دانی به‌وه دانا كه مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئاسایش بدرێته ده‌ست ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه عیراقی‌یانه‌ی بێ ئه‌زمونن. به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت مه‌شق‌پـێـكه‌ره ئه‌مریكیه‌كان ڕازی بن به‌وه‌ی كه عیراق ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عیراقی‌یه‌كان و ده‌بێت ئه‌م ساڵ به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی ئاسایش له سوپای ئه‌مریكاوه بگوێزرێته‌وه بۆ سوپای عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ندێ ناوچه زووترله ناوچه‌كانی تر ئاماده ده‌بێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید گوتیشی زۆر ڕێـگر هه‌ن له به‌رده‌م ئاماده كردنی له‌شـكرێـكی سه‌ربازی عیراقی كه دڵسۆزی ووڵاته‌كه بێت پـێش ئه‌وه‌ی دڵسۆزی سـیاسـه‌تمه‌دارێـك بێت. هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌ش دانا كه سیسته‌می سـیاسی نوێ له عیراق دا توند وتیژی پـێوه دیاره و له‌وانه‌یه هه‌ر به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام گوتی ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ووڵاته‌كه له سـه‌ر لێواری شـه‌ڕی ناوخۆیه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه 2006 ساڵێـكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و گه‌شبینه، به‌تایبه‌تی له ڕووی سـه‌ربازی‌یه‌وه.