ووتوێژكه‌ری باڵای ئه‌تۆمی ئێران عه‌لی لاريجانی ڕه‌خنه‌ی گرت له پلانی چڕكردنه‌وه‌ی يۆرانيـۆم له ڕووسيا، گوتيشی ده‌بێت ئێران ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چالاكی‌يه ئه‌تۆمی‌يه‌كانی‌دا هه‌بێت.
ڕۆژی يه‌كشه‌مه لاريجانی به ته‌له‌فزيۆنی حكومه‌تی گووت كه به‌رپـرسـانی ئێرانی له پـێشنياره‌كه‌ی ڕووسيا ده‌كۆڵنه‌وه كه ئامانجی دۆزينه‌وه‌ی چاره‌سـه‌رێـكه بۆ كێـشه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران. هه‌روه‌ها گوتيشی هه‌ر چ پلانێـك دابنرێت نابيت ڕێـگه له‌ئێران بگرێت كه يۆرانیۆم له ماڵی خۆي‌دا زه‌نگين بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاست نيه كه ئێران پشت ببه‌ستێت به ووڵاتێـكی دیكه بۆ سـووته‌مه‌نی ئه‌تـۆمی.
پـێشـتريش ده‌زگاكانی ڕاگه‌ياندنی حكومه‌تی ئێران ڕايانگه‌ياند كه ووڵاته‌كه‌يان توانيوێـتی په‌ره‌بدات به‌و ئامێرانه‌ی كه ده‌توانێت يۆرانیۆمی زه‌نگين جيا بكاته‌وه له خاوه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێـكی پـێشـكه‌وتووه له خولی ئاماده‌كردنی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی.
به‌رپـرسـياره ئه‌مريكی و ئه‌وروپـيه‌كان دوو دڵن له‌وه‌ی كه ئێران يۆرانيۆمی زه‌نگين كرا‌و به‌كار بهێنێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی. به‌ڵام ئێران سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه ئه‌تۆمی‌يه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نيه.