شایه‌ته فه‌له‌سـتـینیه‌كان ده‌ڵێن كه له هێرشـێـكی موشه‌كی ئیسـڕائیلی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژران له ئـۆتـۆمبێـلێـكدا له باكوری كه‌رتی غه‌زه.
شایه‌ت حاڵه‌كان گوتیان كه ئه‌و دوو كه‌سه سه‌ر به تاقمی جیهادی ئیسـلامی بوون، كه‌سـێـكی سێـیه‌میش كه له‌گه‌ڵیاندا بووه به سـه‌ختی بریندار بووه.
به‌رپرسـه سـه‌ربازیه ئیسرائیلیه‌كان ده‌ڵێن كه ئامانجی هێرشه‌كه ئه‌ندامێـكی پایه به‌رزی جیهادی ئیسلامی بووه.
پـێشـتریش، سـه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رلمانیـیه‌ی كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا بكرێت دوا بخات ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسڕائیل ڕێـگه نه‌دات به ده‌نگ دان له ڕۆژ هه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه مه‌حمود عه‌باس له ژێر فشـارێـكی زۆر دایه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕێـكخراوی فه‌تح بۆ دواخستنی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كه بڕیاره له 25 كانونی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت.
مانگی ڕابردو، به‌رپرسه ئیسڕائیلیه‌كان گوتیان له‌وانه‌یه ڕێـگه نه‌ده‌ن ده‌نگدان بكرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشـه‌لیم‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێـگه بدرێت به ئه‌ندامانی تاقمی حه‌ماس خۆیان كاندید بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.