كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرس له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كوشتنی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پێسووی لوبنان، داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ووته‌بێژی كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌كه گوتی كۆمسیۆنه‌كه نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی دیمه‌شق كردووه و تیایدا داوای مۆڵه‌ت پێدانی دیمه‌شق ده‌كات بۆ چاوپێكه‌وتنی كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به كوشتنه‌كه‌ی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فاروق ئه‌لشه‌رع ی وه‌زیری ده‌روه‌شیدا.
هاوكات، كۆمسیۆنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت چاوی به جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی سوریا عه‌بدولحه‌لیم ئه‌لخه‌دام یش بكه‌وێت كه ئێستا له پاریس ده‌ژی.
جێی باسه، به‌ڕێز خه‌دام ده‌ڵێت سه‌رۆكی سوریا ده‌ستی له پیلانی كوشتنه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریریدا هه‌بووه. كاردانه‌وه‌ی حیزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری سوری سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنه‌كه‌ی عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌تی سوریا به‌ڕێز خه‌دامی ده‌ركرد و هه‌روه‌ها داوای دادگایكردنی به تۆمه‌تی ناپاكی ده‌كات.
حكومه‌تی سوریاش نكۆڵی له بوونی په‌یوه‌ندی خۆی به كوشتنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنانی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریرییه‌وه ده‌كات.