ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 پۆلیسی خوێندكاری كوشتووه و 13 كه‌سی دیكه بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌كه له باكوری به‌غدا به‌ره‌وه پاسی پۆلیسه عێراقیه‌كان لێی خوڕیوه و خۆیداوه به پاسهكهیاندا.
هه‌ر له به‌غدای پایته‌خت و له دواترین ئه‌و هێرشانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر دیپلۆماتان، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر كاروانێك كه له نێویاندا باڵیۆزی توركی تیادابوو. به‌ڵام هیچ ئه‌م هێرشه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم گوتویه‌تی خۆی له پۆسته‌كه‌ی كێشانۆتهوه پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ناچاریی كرد بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن ڕابوه‌ستێت به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له دژی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت گرتبووی.
له‌شكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چوار كۆنتراكتهری سیڤیڵی ئه‌مریكی كوژراون و 18 ی تریشیان بریندار بوون كاتێك پاسه‌كه‌یان له ڕووداوێكی هاتوچۆی ڕێگاوباندا به‌ر لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگری حه‌وت تۆنی كه‌وتووه.