Accessibility links

له چه‌ند هێرشێكی جودا له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌س ده‌كوژرێن


ئه‌مرۆ شه‌ممه له چه‌ند هێرشێكی یاخیبووان له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌س كوژران.

ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ده‌لێن پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا له‌و كاته‌ی كه بۆمبێك نزیكی باره‌گای پارتی ئیسلامی عیراقی له شارۆچكه‌ی خالس ته‌قیه‌وه، كه‌ ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدا.

له شاری به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو پۆلیس له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوژران.

ئه‌م هێرشانه‌ش هاوكاتن له‌گه‌ل راگه‌یاندنی سودان كه بریاری داخستنی بالیۆزخانه‌ی دا له به‌غدا بۆ رزگاركردنی پێنج هاوڵاتی سودانی كه له عیراق رفێندراون. گروپی ئه‌لقاعده له عیراق رایگه‌یاند سودانیه‌كان، كه له‌ حه‌فته‌ی رابردوو له به‌غدا رفێندران، ده‌كوژرێن ئه‌گه‌ر سودان كرداره دیبلۆماسیه‌كانی له عیراق رانه‌گرێت.

XS
SM
MD
LG