سه‌رۆكی لیستی ئیتلافی عیراقی یه‌كگرتوو، عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم، له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بوو.
به‌رێز حه‌كیم له گوتارێكدا بۆ په‌رله‌مان گوتی ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه له‌سه‌ر خاكی كوردستانی عیراق ده‌وه‌ستم، ئێمه له رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاوین و خه‌باتمان ده‌كرد له پێناو رزگار بوون له رژێمی دیكتاتۆری ره‌گه‌ز په‌رستی تائیفی و له پێناو ئه‌وه‌ی كه عیراقمان ئازاد بێ و زوڵم ئازار و چه‌وسانه‌وه نه‌مێنێت.
بۆ بیستنی سه‌ره‌دانه‌كی به‌ریز حه‌كیم بۆ كوردستان، ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ره كلیك بكه.