Accessibility links

پێکدادان له زیندانێکی عێراقیدا هه‌شت قوربانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ هه‌شت پاسه‌وان و به‌ندکراو له میانه‌ی پێکدادانێکدا له زیندانێکی ئاسایش توندکراوی به‌غدا کوژراون.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌ندکراوێک هه‌وڵی ده‌ربازبوونی داوه و کڵاشینکۆفی پاسه‌وانێکی به‌رده‌ست که‌وتووه‌ و ته‌قه‌ی به‌ ناو زیندانه‌که‌دا کردووه‌ . سه‌ربازێکی ئه‌مریکیش یه‌کێک بوون له‌و چوار که‌سه‌ی له میانه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوون.

هاوکات، خۆپیشاندانه‌کانی دژ به‌و فرت و فێڵانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌کاندا کراون به‌رده‌وامن ، به‌ تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی عێراق که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌کانیان عه‌ره‌بی سوننه‌ن.

خۆپیشانده‌ران داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌ندێ له ناوچه‌کاندا و ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر سه‌ده‌ها ده‌نگ ده‌که‌ن که گله‌یی و گازنده‌ی له‌سه‌ر کراوه‌.

ئاکامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش نیشانی ده‌ده‌ن که‌ کاندیده‌ شیعه‌کان 130 له کۆی 275 کورسی په‌رله‌مانیان بردۆته‌وه‌. پێشبینی ده‌کرێت، ئه‌نجامه‌ کۆتاییه‌کان له مانگی داهاتوودا ئاشکرا بکرێت. ‌

XS
SM
MD
LG