Accessibility links

به ئاماده‌بوونی بالیۆزی ئه‌مریكا، بارزانی و تاله‌بانی كۆده‌بنه‌وه


رۆژی یه‌‌كشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری دوكان به ئاماده‌بوونی به‌رێز زه‌لمای خه‌لیلزاد، بالیۆزی ئه‌مریكا له عیراق و به‌رێزان جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆكی عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونه‌وه.

له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ووتوێژ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆئاماده‌ كردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوانی عیراقی كرا كه هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقی به‌شداری تێدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا.

دوای كۆبونه‌وه‌كه به‌رێزان تاله‌بانی و بارزانی و خه‌لیلزاد له كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی باسی بابه‌ته‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد و به‌سه‌ركه‌وتو ناویان برد.

XS
SM
MD
LG