Accessibility links

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عیراق راگه‌یاند


وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆنالد ره‌مسفیلد كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق راگه‌یاند.

به‌رێز رامسفیلد ئه‌مرۆ هه‌ینی له شاری فه‌للوجه رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بوش فه‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی داوه كه ئێستا سه‌دو سی‌و هه‌شت هه‌زاره.

به‌رێزی گوتی كه ژماره‌ی یه‌كه شه‌ركه‌ره‌كان له حه‌فده‌ بۆ پازده یه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ده‌لێن نزیكی حه‌فت هه‌زار سه‌رباز له عیراق ده‌كشێنه‌وه.

له لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودان به كه‌نالی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی راگه‌یاند شه‌ش هاووڵاتی سودانی، كه یه‌كێكیان دیبلۆماته، له عیراق رفێندراون.

هاوكات به هه‌زاران عه‌ره‌بی سوننه له به‌غدا و تكریت و موسل خۆپیشاندانیان سازكرد له دژی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی پازده‌ی مانگ و ده‌لێن ساخته‌كاری تیایدا كراوه.

XS
SM
MD
LG