Accessibility links

ئێران و ئه‌وروپیه‌کان به‌ نیازن له مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوو گفتوگۆی زیاتر سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئه‌نجام بده‌ن


دانوسانده‌رانی ئێرانی و ئه‌‌وروپیه‌کان ڕازی بوون به‌ بینینه‌وه‌ی یه‌کتر له مانگی یه‌کی داهاتوودا تاوه‌کو ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ووتوێژ بکه‌ن.

کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوولا ده‌ڵێن له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له ڤیه‌ننا گه‌یشتنه‌ ڕێکه‌وتنێک له‌و باره‌یه‌وه‌.

به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا داوا له ئێران ده‌که‌ن گه‌رانتی بدات به‌وه‌ی که له‌سه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڵام ئێران سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت دانوسانده‌رانی ئه‌وروپی بزانن که گه‌شه‌پێکردنی ووزه‌ی ناوه‌کی مافێکی ڕه‌وای تارانه‌.

کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی گوتویانه‌ ووتوێژه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ به‌ دانانی نه‌خشه‌یه‌کی کاتی بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌که‌یان بدات. جێی باسه‌، ووتوێژێکی دووساڵه‌ی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌‌یه‌ له‌ مانگی هه‌شتی ڕابردوودا ڕاگیرا کاتێک که هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ڕێکه‌وتنێک.

XS
SM
MD
LG