به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ین له به‌غدا ده‌ستی پێکرده‌وه.
سه‌دام و حه‌وت تاوانباره‌که‌ی تری سه‌ر به ڕژێمه‌که‌ی دادگایی ده‌کرێن به تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له کوشتنی 140 شیعه‌ی گوندی دوجه‌یل و ئه‌مه بێ له چه‌ند تاوانێکی تریش، ئه‌و ڕووداوه‌ی دوجه‌یل له ساڵی 1982 دا قه‌وماوه پاش ئه‌وه‌ی شکست به هه‌وڵێکی کوشتنی سه‌دام هێنراوهه کاتێک که کاروانه‌که‌ی به ناو ئه‌و شارۆچکه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه.
یه‌کێک له گه‌واهیده‌ره‌کان له دادگا به ناوی عه‌لی ئه‌لحه‌یده‌ری ده‌رباره‌ی ئه‌و کوشتنکاری و ئه‌شکه‌نجانه قسه‌یکرد که له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌دامدا چێشتوییانه پاش هه‌وڵی کوشتنه‌که‌ی سه‌دام له ساڵی 1982 دا. به‌ڕێز ئه‌لحه‌یده‌ری به دادگای گوت ئه‌و له‌و کاته‌دا که ته‌مه‌نی ته‌نها چوارده ساڵ بووه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌موو خێزانه‌که‌یدا ده‌ستگیرکراوه.
هه‌روه‌ها به دادگای گوت وه‌ک به‌شێک له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵی کوشتنه‌ی سه‌دام ، حه‌وت برای کوژراوه و سه‌دام به‌رپرسی ئه‌و تاوانه‌یه.
دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگای تاوانه‌کان، یه‌که‌م دانیشتنی دادگاییه له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پانزده‌ی مانگی دوانزده. سه‌دام ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی حه‌وتی مانگی دوانزدهه نه‌بوو و له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژێک به‌ر له‌وه‌ی حه‌وتی مانگ به دادگای گوت به‌ره‌و دۆزه‌خ بچن و باوه‌ڕی به ڕه‌وایی دادگاکه نه‌بوو.
ئه‌م پرۆسه‌ی دادگایی کردنه له نێو ئاسایشێکی توندی ناوچه‌ی گرین زۆوندا به‌ڕێوه ده‌چێت. تاوه‌کو ئێستا دوان له پارێزه‌ره‌کانی سه‌دام و حه‌وت یاریده‌ده‌ره‌که‌ی له به‌غدا کوژراون.
جێی باسه، وه‌زیری پێشووی دادی ئه‌مریکی رامسی کلارک که یه‌کێکه له پارێزه‌ره‌کانی سه‌دام له به‌ر مه‌ترسی ڕه‌وشی ئاسایش ئاماده‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگا نه‌بوو.