به‌رپرسانی له‌شكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراوی باڵای ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسه‌ین ئازاد كراون و له نێویاندا دوو ژنه زانای عێراقی بوون.
له‌و باره‌یه‌وه، پارێزه‌رێكی عێراقی گوتی ئه‌مڕۆ خانم "ریحا به‌ته" و " هودا ساڵح عه‌ماش" له نێو ئه‌و بیست و چوار كه‌سه‌دا بوون كه ئازاد كراون. هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هه‌شت له كۆی ئازادكراوه‌كان، ئه‌ندامانی پایه به‌رزی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسه‌ین بوون. سه‌باره‌ت به ئازادكردنیان، لێپرسراوان ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وانی به‌رپرس له ئازادكردنیان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چیتر ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسییان له سه‌ر ئاسایش نابێت.
هه‌ر له عێراق و له ڕووداوێكی جیادا، ڕۆژی دووشه‌ممه له ئاكامی دوو هێرشی یاخیبوان بۆ مه‌به‌ستی كوشتنی باڵا ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و لێپرسراوانی حكومه‌تی له به‌غدا، پێنج كه‌س له‌و هێرشانه‌دا كوژراون. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی له‌شكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانێكی شاری رومادی، سه‌ربازێكی هێزی مارینز كوژراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، گروپێكی میلیشیای عێراقی به ناوی سوپای ئیسلامی له عێراق كاسێتێكی ڤیدیۆیی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر ئینته‌رنێته‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا كوژرانی به بارمته گیراوی ئه‌مریكایی " ڕۆناڵد ئاڵن شوڵتس " پیشان ئه‌دا كه له‌م مانگه‌دا ڕفێندرابوو.