Accessibility links

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ره‌دانی به‌غدا ده‌كات


جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیك چێنی له سه‌ره‌دانێكی له‌ ناكاودا گه‌شیته عیراق، ته‌نیا

چه‌ند رۆژێك دوای كۆتایی هاتنی هه‌لبژاردنی نیشتیمانی له‌و ووڵاته.

به‌رێز چێنی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه و له ژێر پاراستنێكی زۆردا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ل كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی و سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاله‌بانی كۆبۆوه. به‌رێز چێنی سه‌ره‌دانی عیراقی ده‌كات له رێگای بۆ ئه‌فغانستان بۆ به‌شداری كردن له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌لبژێردراوی ئه‌و وولاته.

هاوکات، له ئه‌نجامی شه‌پۆلێكی نوێی توندوتیژی له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فده كه‌س كوژران كه ده له قوربانیان پۆلیس و ئه‌فسه‌ری ئاسایش بوون.

XS
SM
MD
LG