له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرش و ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری عیراق ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون، چه‌ند رۆژێك دوای هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی له‌و ووڵاته.
ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن چه‌ند چه‌كدارێك له شاری كه‌ركوكی باكووری عیراق دوو خزمی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كوشت.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش هه‌روه‌ها ده‌لێن كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شارۆچكه‌ی توز، كه ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پۆلیس بریندار بوون.
له واشنتۆن، سه‌رۆك بوش دره‌نگانێكی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات كه له سه‌رانسه‌ری ووڵات له رێگای ته‌له‌ڤزیۆن بڵاوده‌كرێته‌وه، بۆ باسكردنی پلانه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی عیراق.